محه‌مه‌د نه‌زیف قادری ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌رامبه‌ر مانگرتنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌و تاوانه‌ی که له‌لایه‌ن ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به‌ڕێوه چوو که پێنج که‌س له تێکۆشه‌رانی ڕێگای ئازادی دیموکراسی داکۆکی له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد له سێداره دران، له ڕاستیدا هه‌ستی هه‌موو نه‌ته‌وه ئازادیخوازی گه‌لانی ئێرانن و به تایبه‌تی گه‌لی کورد به‌رامبه‌ر به‌و تاوانه، ده‌نگی بێزاری خۆیان به‌رز بکه‌نه‌وه و هاوده‌ردی خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کاندا نیشان بده‌ن و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک بوو بو کۆماری ئیسلامی ئێران که ئیعدام و گرتن و کوشتن، ڕێگای چاره‌سه‌ری کێشه‌کان نییه. قادری ده‌ڵێت هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان هه‌ر کام به پێی شرایتی موباره‌زاتی خۆیان له دیدی کاک موسته‌فا هیجری و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دا جێگای ڕێز و ته‌قدیرن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:33 خوله‌که.