Accessibility links

قایمقامی خانه‌قین ده‌ڵێت داوای جێبه‌جێـکردنی 45 پـرۆژه‌مان بۆ شاره‌که‌ کردووه‌ ڕه‌تکراوه‌ته‌وه

  • Jani Diylan

محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن قایمقامی خانه‌قین له‌ وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ باره‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌ی له‌ لایه‌ن پارێزگاری دیاله‌وه‌ بۆ شـاری خانه‌قین دابینکراوه‌ ده‌ڵێت ناڕه‌وایی‌یه‌کی زۆرمان له‌گه‌ڵدا کراوه‌ و ئێسـتا له‌ پاش 35 ساڵ له‌ نه‌هامه‌تی و ده‌ربه‌ده‌ری و دواکه‌وتوویی ته‌نها دوو ملیار دیناریان بۆ شـاره‌که‌مان ته‌رخان کردووه‌‌ له‌ کاتێـکدا پـێویسـتیمان به‌ زیاتر له‌ پـێنج ملیار دینار هه‌یه‌ بۆ جێبه‌جێـکردنی کاره‌کانمان. ده‌شڵێت نه‌خشه‌ی 45 پرۆژه‌مان خستۆته‌ به‌رده‌ستی حکومه‌تی ناوه‌ندی‌ که‌چی هیچیان په‌سه‌ند نه‌کردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG