دکتۆر محه‌مد ئیحسان ، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له به‌غدا ده‌ڵێت دواکه‌وتنی پێکهێنانی حکومه‌ت له عێراق زیان ده‌بێت بۆ ئه‌مریکا و ئه‌مه‌ش ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی وتوێژی سه‌ره‌ک وه‌زیری هه‌رێمی کوردستان بووه له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکادا.
دکتۆر ئیحسان ده‌شڵێت ته‌نانه‌ت جۆ بایدنیش له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ عێراق ناتوانێت ڕوانینه‌کان لێک نزیک بکاته‌وه سه‌باره‌ت به پێکهێنانی حکومه‌ت چونکه هه‌ندێ وڵاتی تر هه‌ن له ناوچه‌که‌دا ده‌یانه‌وێت حکومه‌تی داهاتوی عێراق به‌و شێوه‌یه بێت که ده‌یانه‌وێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:12 خوله‌كه.