بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه نهێنیـیه‌کان له لایه‌ن ماڵپه‌ڕی ویکیلیکسه‌وه مشـتومڕێـکی ئێجگار زۆری له سه‌رانسه‌ری دونیادا هێناوه‌ته گۆڕێ، یه‌ک له‌وانه سه‌باره‌ت به ئێرانه که‌وا به‌پـێی زانیاریـیه بڵاوکراوه‌کان شـا عه‌ره‌بسـتانی سـعودی داوای له ئه‌مه‌ریکا کردووه که سه‌ری ئه‌و ماره پانبکاته‌وه. هه‌رچه‌نده به‌پـێی شاره‌زایان ئه‌مه شـتێـکی نوێ نیـیه که وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌م هه‌ستیان به‌رامبه‌ر به ئێران هه‌یه، به‌ڵام ئاشـکرابوونی که‌وا به‌م شێوه‌یه داوای بکه‌ن چ کاردانه‌وه‌یه‌کی ده‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گفتوگۆی له‌گه‌ڵ محێدین پاڵانی ڕاوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دیموکراتی کوردسـتانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:29 خوله‌كه.