Accessibility links

محه‌مه‌د: له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو له‌باره‌ی سمینارێک له‌سه‌ر د.قاسملو ده‌دوێت

  • Haider Karim

محه‌مه‌د: له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو له‌باره‌ی سمینارێک له‌سه‌ر د.قاسملو ده‌دوێت

محه‌مه‌د: له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو له‌باره‌ی سمینارێک له‌سه‌ر د.قاسملو ده‌دوێت

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابوردوو له‌ شاری تۆڕانتۆی که‌نه‌دا سیمینارێک له‌سه‌ر 22 هه‌مین ساڵیادی تیرۆر کردنی عه‌بدولڕه‌حمان قاسملۆ ساز درا.

جا له‌سه‌ر ئه‌م یاده‌و هه‌روه‌ها کاریگه‌ری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق به‌ سه‌ر ڕۆڵی ئێڕان له‌ هه‌رێمه‌که‌دا، هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم وتووێژێکی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سدیق چالاکوانی سیاسی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی دیمورکاتی کوردستانی ئێران له‌ نێو که‌نه‌دا ساز داوه‌.

محه‌مه‌د سدیق سه‌باره‌ت به‌ دکتور قاسملۆ ده‌ڵێت که‌سایه‌تی دکتۆر قاسملو پاش شه‌هید بوونی تازه‌ به‌ره‌ به‌ره‌ ده‌ناسرێت و به‌ره‌ به‌ره‌ نه‌سلی تازه‌ پێگه‌یشتوو کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن و زۆر خوێندکاری زانکۆ له‌ زۆر شوێنی دونیا تزی دکتۆرای له‌سه‌ر وه‌رده‌گرن. هه‌روها له‌باره‌ی کاریگه‌ری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق به‌ سه‌ر ڕۆڵی ئێڕان له‌ هه‌رێمه‌که‌د ده‌ڵێت به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێشتا له‌ عێراقن که‌چی ئێران هه‌ر ده‌ست له‌ کاروباری نێو عێراق وه‌رده‌دات، جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا بکشێته‌وه‌ ئه‌وا ئه‌و خه‌ونه‌ی که‌ ئێران به‌ ته‌مای بوو به‌ ته‌واوه‌تی دێته‌ دی بۆ ده‌ستتێوه‌ردان له‌ کاروباری هه‌رێمه‌که‌دا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:29 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG