له ئێستادا باس له کۆبونه‌وه‌یه‌کی نێوان ئۆپزسیۆن و ده‌سه‌ڵات ده‌کرێت له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ، وه‌ک ده‌گوترێت ئه‌و کۆبونه‌وه چاوه‌ڕوانکراوه به مه‌به‌ستی وتووێژکردنه له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمه‌که.
ده‌مڕاستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نکوڵی له ئه‌گه‌ری سازدانی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه ناکات و ده‌ڵێت وه‌ك چۆن له میدیاکاندا باس له ڕه‌وشی هه‌رێمه‌که ده‌که‌ن، ئاواش له کۆبونه‌وه‌کاندا به ڕاشکاوی باسی ده‌که‌ن.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه ، موحه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم ده‌ڵێت له کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ش ده‌کرێت بۆ کۆبونه‌وه‌یه‌کی تر له‌سه‌ر ئاستێکی باڵا تر بۆ که‌سه یه‌که‌مه‌کانی ناو هه‌ر سێ لایه‌نه‌که.
ده‌مڕاستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌شڵێت ، ناکرێت وا له‌و کۆبونه‌وه‌یه بڕوانرێت که بگوترێت هاوڕایی یان کۆک بوون هه‌یه ، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێش واده‌یه به‌و مه‌رجه‌ی حکومه‌تێکی ته‌کنۆکرات سه‌رپه‌رشتی بکات ، به‌ڵام لایه‌نی ده‌سه‌ڵات حکومه‌تێکی بنکه فراوانی ده‌وێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:34 خوله‌که.