موحه‌مه‌د قه‌ره‌داغی ده‌ڵێت سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به سه‌رۆکه‌کانی وڵاتانی جیهان و نوێنه‌رانی کۆمپانیا جیهانیه‌کانی گوت که هه‌رێمی کوردستان ئارامه و ده‌توانن کارداری خۆیانی تیادا بکه‌ن.
شاندێکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، به سه‌رۆکایه‌تی دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح به‌شداری له کۆبونه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی داڤۆس کرد له سویسرا.
له میانه‌ی گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د قه‌ره‌داغی ، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ کاروباری ئابوری ده‌ڵێت دکتۆر به‌رهه‌م باسی له‌وه‌کردووه که بارودۆخی هه‌رێمی کوردستانی عێراق گونجاو و له‌باره بۆ وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه تیایدا.
ده‌خیلی شه‌مۆ گفت و گۆی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز قه‌ره‌داغیدا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:26 خوله‌که.