كێشه‌ی نه‌وت و گاز له نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هێند گرژ‌و ئاڵۆز بووه به ڕاده‌یه‌ك که جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری وزه حوسه‌ین شه‌هرستانی هه‌ڕه‌شه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی بڕی بودجه‌ی هه‌رێم بکات و له به‌رامبه‌ردا گوته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی موئه‌یه‌د ته‌یب ئه‌م لێدوانه‌ی به‌رپرسی عێراقی به لێدانی ده‌هۆڵی شه‌ڕ له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
له میانه‌ی ئه‌م هاڤپه‌یڤینه‌دا موئه‌یه‌د ته‌یب ده‌ڵێت لێدوانی شه‌هرستانی وه‌ک ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕێکی ئابوری وایه و کێشه‌که‌ش ته‌نها نه‌وت و گاز نیـیه، به‌ڵکو کێشه‌ی په‌یڕه‌ویکردنی ده‌ستورو دیموکراسیـیه‌ته له عێراقدا.
ناو براو ده‌شڵێت هیچ ئومێدێکم به سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌ی نیشتمانی عێراق نیـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:29 خوله‌كه.