سه‌رۆکی پـێشـووی میسر حوسنی موباره‌ک که هه‌نووکه دادگایی ده‌کرێت له‌سه‌ر ده‌رکردنی فه‌رمانی کوشـتنی خۆپـیشـانده‌ران له میانه‌ی ئه‌و شۆڕشه‌ی که بوو به مایه‌ی ڕووخاندنی حوکمڕانی خۆی له لایه‌ن هه‌ندێـک که‌سه‌وه په‌سه‌نی دراوه له ڕووی پاراسـتنی ڕه‌وشی ته‌ناهی وڵاته‌که‌ی له میانه‌ی 30 سـاڵ له حوکمڕانیدا، به‌ڵام ڕه‌خنه‌گرانی ده‌ڵێن باجی ئه‌و ته‌ناهیـیه زۆر گران بووه.
له سـاڵی 1981 دا له پاش کوشـتنی سه‌رۆک ئه‌نوه‌ر سادات له لایه‌ن میلیتانه‌کانه‌وه، حوسنی موباره‌کی 83 سـاڵ فه‌رمانده‌ی پـێشـووی هێزی ئاسـمانی سه‌رۆکایه‌تی گرتبووه ده‌ست. له کاتی ئه‌م ڕووداوه‌دا له میانه‌ی نمایشی هێزه له‌شـکریـیه‌کانی میسر له قاهیره‌ی پایته‌خت، به‌ڕێز موباره‌ک جێـگری سادات بوو و له ته‌نیشـتیشیـه‌و دانیشـتبوو.
له ڕابردوودا حوسنی موباره‌ک له شه‌ش هه‌وڵی کوشـتن ڕزگاری بوو. له سـایه‌ی حوکمڕانی موباره‌کدا میسـر درێژه‌ی به ڕه‌وشی ئاشـتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا دا و په‌یوه‌ندی نزیکیشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوادا به‌سـتبوو.
حکومه‌تی موباره‌ک هاوپه‌یمانێـکی سه‌ره‌کی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بوو له هه‌وڵه‌کانی پـێشـخسـتنی پـرۆسه‌ی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتین.
هاوکات وڵاتانی ڕۆژئاوا پـشـتیوانی ڕابه‌ری پـێشـووی میسر بوون له ڕووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کان، به‌ڵام له ناو میسـردا ڕێبازه‌کانی سه‌رۆک موباره‌ک بوون به مایه‌ی بێزاری زۆربه‌ی خه‌ڵـک و له میانه‌ی حوکمڕانیدا قانونی ته‌نگه‌تاوی باڵا ده‌ست بوو که تیایدا ئازادیـیه بنه‌ڕه‌تیـیه‌کان به‌ربه‌سـتکرابوون و هێزه‌کانی پـۆلیسیش له ده‌سـتگیرکردنی خه‌ڵـکدا ده‌سـتیان واڵابوو.
هاوکات کۆمه‌ڵی سه‌ره‌کی ئۆپـۆزسۆنی میسر ناسراو به ئیخوان ئه‌لموسلیمین زۆر جار دووچاری ده‌سـتگیرکردن و درێژه‌پـێدانی مانه‌وه‌ی زیندانکردنیان بووبوونه‌وه.
له لایه‌کی دیکه توڕه‌یی خه‌ڵـک سه‌باره‌ت به ئاسـتی به‌رزی بێ‌کاری و هه‌ژاری په‌ره‌ی سه‌ندبوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاکسـازیـیه‌کانی موباره‌ک بووبوون به مایه‌ی گه‌شه‌کردنی ئابوری میسر، به‌ڵام که‌لێنی نێوان خه‌ڵـکانی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار له میسردا زۆر گه‌وره بوو.