تا ئێستا مه‌سه‌له‌ی سازدانی سه‌رژمێری گشتی چه‌ند جارێک دوواخراوه که به پێی هه‌ندێ له شاره‌زایان ئه‌وه له‌سه‌ر خواستی عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان بووه، به تایبه‌تی له پارێزگاکانی که‌رکووک و موسڵ و دیاله. جا سه‌رباری ئه‌مه ئێستا کێشه‌یه‌کی دیکه هاتۆته گۆڕێ ئه‌وێش په‌یوه‌ندی به داوایه‌کی وه‌زیری پلاندانانی عێراق عه‌لی بابانه‌وه هه‌یه که به‌ته‌مایه نه‌ته‌وه له فۆرمی سه‌رژمێری گشتیدا لاببات. ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی و تووڕه‌یی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانی دوو هێنده کردووه.
موئه‌یه‌د ته‌یب ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی عێراق له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت عه‌لی بابانی وه‌زیری پلاندانانی عێراق له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌ڕله‌مانی عێراق ئێستا به‌کاری خۆی هه‌ڵناستێت، ئه‌م ده‌رفه‌ته به‌کارده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی داخوازی شۆڤینییه‌کانی موسڵ جێ به‌جێ بکات و ژماره‌ی کورده‌کان دیار نه‌کرێن. ده‌ڵێت پێده‌چێت ئه‌وه به ئاشکرا پلانێکی دژی کورد و کوردان بێت به‌ته‌نیا. گوتیشی ئه‌وان نایانه‌وێت ژماره‌ی کورد دیاری بکرێت، چونکه کاتی که سه‌رژمێری بکرێت ئه‌وا تا ده ساڵی دیکه ئه‌نجام نادرێت ،جا به‌م شێوه‌یه ده‌یانه‌وێت ماده‌ی 140 هه‌تا هه‌تایی پوچ بکه‌نه‌وه.
بۆ بیستنی وتووێژی هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌گه‌ڵ موئه‌یه‌د ته‌یب، فایلی ده‌نگی ده‌سته چه‌پی ئه‌م لاپه‌ره کلیک بکه، که ماوه‌که‌ی 5:38 خوله‌که.