پـێـنج که‌س له باکوری مۆزه‌مبیق گیانیان له‌ده‌سـتدا کاتێـک به‌شـداریان له پـێشـبڕکێـیهکدا کرد که بۆ ریکلامکردن بۆ جۆره مه‌یه‌کی نوێ سـازکرابوو.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندی مۆزه‌مبیق بڵاویان کرده‌وه که‌وا ئه‌و کارگه‌یه‌ی ئه‌و جۆره مه‌یه‌ی دروسـتکردووه به به‌شـداربووانی پـێشـبڕکێکهی گوتووه هه‌ر که‌سێـک بتوانێت 5 شوشه‌ی ته‌واو له‌م براندیـیه نوێـیهیان بخواته‌وه ئه‌وا خه‌ڵاتی ده‌که‌ن.
ڕووداوه‌که له شـارۆچکه‌ی Alto Molocue ی باکوری پارێزگای زامبێزیا بووه، به‌ڵام مه‌یه‌که له پارێزگای نامپولای ته‌نیشتی دروسـتکراوه.
فه‌رمانڕه‌وای پارێزگای زامبێزیا فه‌رمانی داوه لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجامبدرێت.