Accessibility links

حەشدی شەعبی: فڕۆکەخانەی تەلەعفەرمان ئازادکرد


حەشدی شەعبی دەڵێت هێزەکانی توانیویانە فڕۆکەخانەی تەلەعفەر کە نزیکەی 8 کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژئاوای شاری تەلەعفەرەوە دورە لە داعش ڕزگاربکەن.

ئەحمەد ئەلئەسەدی گوتەبێژی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیانـنامەیەکدا ڕایگەیاند هێزەکانیان لە پاش شەڕێـکی قورس لە دژی چەکدارانی داعش توانیان فڕۆکەخانەی تەلەعفەر ڕزگاربکەن.

بەڵام دەڵێت هێشتا چەند خاڵێـکی بەرگری داعش لە ناو فڕۆکەخانەکە ماون و ئێستا هێزەکانیان گەمارۆیان داون و لە چەند کاژمێرێـکدا کۆتایی بەوانیش دەهێنن.

پاشان نووسیویەتی بە ڕزگارکردنی فڕۆکەخانەکە، دوا ڕێگەی داعش لە نێوان شاری موسڵ و تەلەعفەر نامێنێت و ڕێگە لەبەردەم ئازادکردنی شارەکە خۆشدەبێت.

XS
SM
MD
LG