Accessibility links

لیوا به‌ختیار محه‌مه‌د: پـێشمه‌رگه‌ شه‌ڕی رانه‌گرتووه‌

  • یه‌حیا به‌رزنجی

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵ له‌ میدیاکانی جیهانه‌وه‌ گوایه‌ پێشمه‌رگه‌ شه‌ڕی له‌به‌ره‌ی خۆرهه‌ڵاتی موسڵ راگرتووه‌، راوێژکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ لیوا به‌ختیار محه‌مه‌د له‌ وتوێژێـکدا لەگەڵ ده‌نگی ئه‌مریکا ئه‌و هه‌واڵانه‌ ره‌تده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت "به‌پێی پلانی سه‌ربازی نێوان سوپای عێراقی و هێزی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان، له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه‌ ئه‌مریکا، شه‌ڕه‌که‌ چه‌ند قۆناغێکه‌، دوێنێ یه‌که‌م قۆناغ پێشمه‌رگه‌ به‌ سه‌رکه‌وتوویی به‌ ئه‌نجامی گه‌یاند، قۆناغی دووم ئه‌مڕۆ سوپای عێڕاقی جێبه‌جێی کرد، ئه‌وانیش سه‌رکه‌وتوو بوون، ئێمه‌ پلانی شه‌ڕی سه‌ربازی جێبه‌جێ ده‌که‌ین."

سه‌باره‌ت به‌ به‌رده‌وامی شه‌ڕه‌کانی و ماوه‌ی چوونه‌ ژووره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاری موسڵ ده‌ڵێت "تا گه‌مارۆ ته‌واو نه‌بێت چوونه‌ ژوره‌وه‌ی موسڵ دووا ده‌که‌وێت."

XS
SM
MD
LG