Accessibility links

چەکدارە بیانییەکانی داعش هەوڵدەدەن موسڵ جێبێڵن


جەنەڕاڵێکی ئەمەریکی لە هێزەکانی سوپای هاوپەیمانان لە عێراق دەڵێت هێزەکانی داعش کە بەرگری لە بەشی ڕۆژئاوای شاری موسڵ دەکەن ڕێکخراو نین و هەندێک لە چەکدارە بیانییەکانیشیان هەوڵدەدەن لە شارەکە هەڵبێن.

ماتیۆ ئیسلەری جەنەڕاڵی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا وتیشی هێزەکانی عێراق ڕووبەڕووی شەڕێکی قورس بوونەتەوە لە شاری موسڵدا بەڵام سەردەکەون.

هێزەکانی عێراق دوای100ڕۆژ لە شەڕ کردن بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵیان گرتەوە و هێرشێکی تریشیان دەستپێکرد بۆ گرتنەوەی بەشی ڕۆژئاوای شارەکە.

ئیسلەر وتی فەرماندەکان و چەکدارە بیانییەکانی ناو داعش لە شەڕەکە دەکشێنەوە و چەکدارە ناوخۆییەکانیان جێ دەهێڵن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی پێشڕەوییەکانی هێزەکانی عێراق ببنەوە.

وتیشی " ئێمە دەزانین بۆچی شارەکە جێ دەهێڵن. پێم وایە زۆربەیان هەوڵدەدەن ڕێگایەک بدۆزنەوە و دەربازییان ببێت." لەبارەی تاکتیکیشەوە وتی لەڕووی تاکتیکەوە شەڕەکە زۆر قورسە بەڵام ئەوان هێزەکانیان ڕێکخراو نیە و لە ئەنجامی ئەوەشدا هێزەکانی ئاسایشی عێراقی دەتوانن ڕۆژانە پێشڕەوییەکی زۆر باش بکەن.

ئێسلەر بەردەوام بوو لە قسەکانی وتی پێش ئەوەی هێزەکانی عێراق هێرش بکەنە سەر بەشی ڕۆژئاوای موسڵ زۆرێک لە فەرماندەکانی چەکدارانی داعش کوژراون. گومانێکی کەم هەبوو لەوەدا کە هێزەکانی عێراق لە کۆتاییدا بتوانن بەسەر چەکدارانی داعشدا سەربکەون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG