Accessibility links

بۆ چی موسڵ لە شەڕی دژی داعش دا زۆر گرینگە؟


هێزی پێشمەرگە لە خۆرهەڵاتی موسڵ، دووشەمە ١٧ی ئوکتۆبری ٢٠١٦ی زاینی
هێزی پێشمەرگە لە خۆرهەڵاتی موسڵ، دووشەمە ١٧ی ئوکتۆبری ٢٠١٦ی زاینی

ئەگەر موسڵ ئازاد بکرێت، دەتوانیت سەرئەنجام سەدان هەزار پەناخواز وەربگرێت. لە لایەکی دیکەوە ئەو شارە شوێنێکە کە سەدان ژنە ئێزدی و منداڵانیان بە دیل گیراون و تێیدا ڕاگیراون.

هێزەکانی ئاسایشی عێڕاق و پێشمەرگەکانی کورد کردارێکیان بۆ شکست دانی توندڕەوانی داعش لە شاری موسڵ دەست پێکردووە. لە ڕۆژنامەی نێویورک وتارێک لە لایەن داگڵاس شۆرزمەن DOUGLAS SCHORZMAN نوسراوە کە تێیدا لە چەند خاڵدا ئاماژە بە هۆی گرنگی ستراتژیک و تایبەتمەندییەکانی شاری موسڵ دەکات:

دانیشتوان: موسڵ کە ڕۆژگارێک زیاتر لە دو ملیۆن دانیشووی هەبوو، دووهەمین شاری گەورەی عێڕاق بوو کە کەوتە دەستی داعش. ئەو شارە بوو بە باشترین ئیدعا تا وەک خەلافەتی ئیسلامی بوونی خۆی ڕابگەیەنێت چونکە ئەو شارە بوو بە سەرچاوەیەکی گەورەی داهات و کاری زۆرملی.

نەخشی بۆ کۆمەک کردن: ئەگەر موسڵ ئازاد بکرێت، دەتوانیت سەرئەنجام سەدان هەزار پەناخواز وەربگرێت. لە لایەکی دیکەوە ئەو شارە شوێنێکە کە سەدان ژنە ئێزدی و منداڵانیان بە دیل گیراون و تێیدا ڕاگیراون.

فەرهەنگ: موسڵ شارێکی کۆنی ئاشورییەکان و ناوەندی شوێنەکانی دێرینە و مێژووییە کە لە لایەن داعشەوە هەڕەشەی لێدەکرێت. میراتی فەرهەنگی موسڵ لە پێناسەی عێڕاقی دا نەخشێکی گرنگی هەیە و ئەو هۆمێدە زیندوو ڕادەگرێت کە جارێکی دیکە عێڕاق بەرەو کۆمەڵێکی فرە کولتوری بچێتە پێش.

دانیشتوان ناسی: لە ولاتێک کە حکومەتەکەی لە دەست گرووپەکانی سیاسی شیعە دایە موسڵ گەورەترین شاری سونی نشینە. ئەو شارە تا پێش هێرشی داعش ناوەندی گەورەترین دانیشتوانی مەسیحی عێڕاق بوو.

سەرچاوەکان: کرداری چەکەکانی کیمیایی داعش لە موسڵ جێگیرە و ئەو گرووپە بە هێرش کردن بۆ سەر زرێپۆشەکانی ئامریکایی توانی خۆی بە باشی بە هێز بکات. موسڵ تۆری ڕێگا و بان و سەرچاوەیەکی بەرفرەوانی هەیە و هەروەها جێگایەکە کە گرووپی داعش ئەو کات کە هێشتا بە ناوی ئەلقاعیدەی عێڕاق دەناسرا، بە شێوەیەکی نەهینی خۆی پێک هێنا.

XS
SM
MD
LG