Accessibility links

جەنەڕاڵێکی ئەمەریکی : هاوپەیمانان لێکۆڵینەوە لە کوشتنی خەڵکی مەدەنی لە عێراقدا بەجددی وەردەگرێت


جەنەڕاڵێکی ئەمەریکی لە هێزەکانی هاوپەیمانان کە وڵاتە یەکگرتووەکان سەرکردایەتی دەکات و لەدژی داعش لە عێراقدا دەجەنگێن وتی هاوپەیمانان هەرچێ پێویست بێت دەیکەن بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی و لێکۆڵینەوە لە ڕاپۆرتەکان دەکەن کە باس لە کوژرانی خەڵکی مەدەنی دەکەن لە ئەرکێکدا لە موسڵ.

جەنەڕاڵ ماثیۆ ئیسلەری جێگری سەرکردەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان کە وڵاتە یەکگرتووەکان پشتیوانی دەکات بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە ناتوانێت وردەکاری بدات لەسەر ئەو لێکۆڵینەوە سەربازییەی کە ئەنجام دەدرێت لەسەر کوژرانی خەڵکی مەدەنی لە ڕۆژئاوای موسڵ لە هێرشە ئاسمانییەکانی 17ی مانگی سێدا.

ئیسلەر بە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەغداوە وتی " هاوپەیمانان هەرچی پێویست بێت دەیکەن بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی، هاوپەیمانان هەموو هەواڵێک بەجددی وەردەگرن لە هەموو هەواڵێک دەکۆڵنەوە."

شایەنی باسە سوپای ئەمەریکا ڕۆژی شەممە وتی هێرشێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کە ئەمەریکا پاڵپشتی دەکات ناوچەیەکی پێکاوە کە خەڵک و کاربەدەستانی ناوچەکە دەڵێن 200 خەڵکی مەدەنی لەوانەیە کوژرابێتن لە ئەنجامی هێرشەکەدا.

ئێسلەر باسی لە بابەتی دیاریکراو نەکرد لە لێکۆڵینەوەکانیاندا.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG