Accessibility links

که‌ریم نوری به‌رپرسێکی باڵای حه‌شدی شه‌عبی : "حه‌مدانییه‌ رزگار کراوه‌"

  • یه‌حیا به‌رزنجی

ئۆپه‌راسیۆنی رزگار کردنی شاری موسڵ ده‌چیته‌ قۆناغێکی دیکه‌وه.‌

ئه‌مڕۆ سوپای عێراقی له‌ خۆرهه‌ڵات شارۆچکەی حه‌مدانییه‌ رزگار ده‌کات و گووندی شۆره‌ له‌ خوارووی موسڵ، به‌ قسه‌ی ئه‌م به‌رپرسه‌ پێشڕه‌وییه‌کانیان به‌ره‌و حه‌مام عه‌لیله‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رپرسێکی حه‌شده‌ی شه‌عبی که‌ریم نووری ده‌ڵێت "کرده‌ سه‌ربازییه‌کان دابه‌ش کراوه‌و له‌هه‌موو به‌ره‌کانی شه‌ڕ سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست هاتووه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بن تا به‌ هه‌موو لایه‌ک قۆناخی گه‌مارۆدان کۆتایی پێ دێنن."

سه‌باره‌ت به‌ دووا کۆبوونه‌وه‌ی هێزه‌ جیاکانی شیعه‌ له‌گه‌ڵ رابه‌ری سه‌درییه‌کان موقته‌دا سه‌در ئه‌و ده‌ڵێت "کۆبوونه‌وه‌که‌ وه‌ک کۆ ده‌نگییه‌ک بوو له‌ دژی بوونی هێزی تورکی له‌ خاکی عێڕاقدا."

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی هێزه‌کان و چۆنێتی کارکردنیان ئه‌و به‌رپرسه‌ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ چۆن سه‌عدییه‌و جه‌له‌ولاو ئامرلی و به‌شیر رزگار کرا موسڵیش هه‌روا ده‌بێت."

XS
SM
MD
LG