Accessibility links

ڕەوشی خەڵکی سیڤیل لە میانەی ڕزگارکردنی شاری موسڵدا


پتر لە 62 هەزار هاوڵاتی سیڤیل کە لەم چەند هەفتەیەدا لە موسڵەوە ئاوارە بوون، لە کاتێکدا کە هێزەکانی عێراق سەرقاڵی خۆئامادەکردن بوون بۆ رزگارکردنەوەی موسڵ و رزگارکردنی لەدەستی گروپی تیرۆریستی داعش و هاوکات ئاماژەی زۆری ئەوە هەن کە خەڵکی دیکە بە سەلامەتی دەربازیان دەبێت.

سەرباری لێدوانەکانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لایەنە فەرمییەکانی عێراق سەبارەت بە دابینکردنی رێڕەوی سەلامەت و دابینکردنی سەنتەرەکانی پشکنینی حکومەت بۆ بەتەنگەوەهاتنی لێشاوی خەڵکی سیڤیلی ئاوارە، گروپەکانی فریاگوزاری دەڵێن ئاگاداری ئەوەن کە هەندێک ئاماژە هەن کە عێراق بە رژدی خۆی بۆ ئەم مەبەستە ئامادەکردووە.

سەرباری ئەمە، پلاندانەرانی لەشکری عێراقی کە پێدەچێت سووربن لەسەر کۆنترۆڵکردنی تەواوی شاری موسڵ کە ئەمەش وەک هەوڵێکە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی هیچ شەڕکەرێکی داعش یان هاوڵاتییەکی بێ تاوان نەتوانن دەربازی دەرەوەی وڵات بن.

بەلکیس وێڵ توێژەری باڵای چاودێری مافەکانی مرۆڤ بۆ عێراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیەند کە "ئەوەی ئێمە دەیبیستین ئێستا سروشتی هەڵمەتەکە بە تەواوەتی گۆڕاوە، ئەوەی ئێستاکە سوپا باسی لێوە دەکات تایبەتە بە هێشتنەوەی دانیشتوانە ناوچەییەکانی ئەو ناوچەیە" هەروەها دەڵێت "ئەوان داوا لە هاوڵاتیانی موسڵ دەکەن بەیداخی سپی لەسەر دەرگای ماڵەکانیان دابنێن و لەماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە".

ئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویجی (NRC) کە هاوکاری نزیکەی 38.000 عێراقی ئاوارە دەکات کە لە شاری موسڵ و ناوچەکانی دەوروبەری هەڵهاتوون کە لە کەمپی دیبەگەن؛ بەڕێوبەری ئەنجومەنی رێکخراوەکە وۆڵفگانگ گریسمان نیگەرانە و دەڵێت کە "هیچ رێگەیەکی سەلامەت نیە لەناوچەکەدا بۆ ئەوەی رێبە بە خەڵکەکە بدرێت ناوچەکە جێبهێڵن"

هاوکات بەڕێوبەری سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ (DHRD) ئاوات محەمەد بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند کە "پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو کەمپانەی کە ئێستاکە دروستیان دەکەن نزیک بێت لەشوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەکانەوە بۆئەوەی لەدۆخی گەڕانەوەی باری ئاسایی بۆ ئەو ناوچانە؛ ئەو خەڵکە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان بە کەمترین تێچوون و زووترین کات". هەروەها دەڵێت "ئەو هەموو چەک و تەقەمەنییەی کە لەسەرتاسەری دنیاوە هێنراوە بۆ شەڕی موسڵ، لەکاتێکدا بە نیوەی ئەوە ئەگەر دابینبکرێت بۆ خەڵک، پێموایە خەڵک توشی هیچ کێشەو گیروگرفتێکی مرۆیی نابێتەوە".

کارەساتێک بەڕێوەیە

بەپێی خەمڵاندنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان نزیکەی 1.5 ملیۆن کەس تا ئێستاکە لە موسڵ دەژین، هاوکات پێشبینی دەکرێت نزیکەی 200.000 کەس هەر لەسەروەختی دەستپێکردنی شەڕەکەوە ئاوارە ببن.

بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن تاکۆ ئێستاکە 6 کەمپیان دامەزراندووە بۆ ئاوارەکان کە لەتوانایاندایە نزیکەی 50.000 ئاوارە بگرنە خۆیان. سەرباری بوونی پلانەکان خۆیان بۆ کردنەوەی 11 کەمپی دیکە ئامادەکەن. رێکخراوە مرۆییەکان پەلەدەکەن بەڵام لەکاتێکدا تەنها نیوەی ئەو 280 ملیۆن دۆلارەیان بەدەست گەیشتووە کە کە لەمانگی 7 دا داوایان کردبوو بۆ فەراهەمکردنی پێداویستییە هەنووکەییەکان بۆ لێشاوی ئەو خەڵکەی کە پێدەچێت ئاوارە ببن.

ئاژانسەکانی فریاگوزاریش دەڵێن کە رەنگە 800.000 خەڵکی سیڤیڵ بەهۆیی توندبونەوەی شەڕەکان هەڵبێن و ناوچەکانی خۆیان جێبهێڵن، لەخراپترین دۆخەکانی سیناریۆکەدا رەنگە یەک ملیۆن کەس لە موسڵ هەڵبێن، بەرپرسێکی باڵای نەتەوە یەکگرتەەکان هۆشسداری تێچوونەکە وا باس دەکات و دەڵێت کە موشەکێکی ئاسمانی رەنگە یەک ملیاری دۆلاری تێبچێت.

هەروەها بەرپرسێکی دەزگای هەواڵگیری ئەمریکی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند کە "ئێمە بینیمان کە داعش خەڵکی کرد بە قەڵغانی مرۆیی لەکاتی پاشەکشێکانیدا لە شارەکانی فەلوجە و رومادی و مەنبج'، هەروەها دەڵێت "هیچ گومانێکمان نیە لەوەی کە داعش جارێکی دیکە بەداخەوە ئەم تاکتیکە بەکاردەهێنێت یان نا".

XS
SM
MD
LG