به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئه‌ی‌ئێف‌پی ژێنرال گەری ووڵسکی فه‌رمانده‌ی هێزه زه‌مینیه‌کانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به ڕێبه‌ری ئه‌مه‌ریکا دژی داعش ده‌ڵێت به نزیک بوونه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌کان به شاری موسڵ، ئه‌وان هه‌ندێک جم و جۆڵی تایبه‌تیان دیوه که نیشانی ده‌دات بەرپرسانی باڵا و فه‌رمانده‌کانی داعش شاری موسڵیان جێ هێشتوه.
ژێنرال ووڵسکی ڕوونی نه‌کردوەتەوە که ئه‌م ڕيبه‌رانه کێ بوون و به‌رپرسیاریه‌تیان له موسڵ چی بوه و به‌رو کوێ ڕۆشتون. به‌ڵام جه‌خدی له سه‌ر ئه‌وه کردوه‌ته‌وه که سۆپای عێراق تا ئێستا لە‌م شەڕەدا دەستی باڵای هەبوە. جێگای ئاماژه‌یه که سۆپای عێراق له باشووری موسڵە‌وه خه‌ریکی پێشره‌وی به‌رەو ئه‌م شاره‌یه.
جێگای مانه‌وه‌ی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی ڕێبه‌ری داعش نادیاره و هه‌ر‌چه‌ند هە‌ندێک هه‌واڵ هه‌بوو که به‌غدادی له موسڵه به‌ڵام چه‌ند ڕاپۆرتێکیش له‌م دوایانه‌دا بڵاو کرایه‌وه که نیشانی دەدا به‌غدادی له موسڵ نیه و له‌وێ ڕای کردوه.
ژێنرال ووڵسکی هه‌روه‌ها وتی ئه‌وان پێیان وایه شه‌ڕکه‌ره بیانیه‌کان زۆرینه‌ی ئه‌و هێزه‌ی داعش پێک دێنن که له موسڵ خه‌ریکی به‌رگرین. ئەو ده‌ڵێت: "ئێمه چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین ژمارەیێکی به‌رچاو له‌و شه‌ڕکه‌رانه‌ی داعش ئێستا له موسڵ ئاماده‌ن، شه‌ڕکه‌رانی بیانی بن چون ناتوانن به ئاسانی هە‌ندێک له ئه‌ندامه خۆجێیه‌کان یا ڕێبه‌رانی خۆجێی داعش له پانتای شه‌ڕه‌که ده‌رچن و خۆیان له موسڵ ده‌رباز که‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین ئەمانە له موسڵ بمێنه‌وه‌و و به‌رده‌وام بن له شه‌ڕ کردن."
ده‌کوترێت که ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئێشتا نزیک به 5 هه‌زار شه‌ڕکه‌ری داعش له موسڵ بن.