Accessibility links

خوێندکاران و مامۆسـتایانی زانکۆی موسڵ خۆپـیشـاندان ده‌که‌ن

  • Amir Goran

خۆپـیشـاندانی خه‌ڵـکی موسڵ

خۆپـیشـاندانی خه‌ڵـکی موسڵ

پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ به‌ سه‌دان خوێندکار و ده‌یان مامۆسـتایانی زانکۆی موسڵ له‌ ناو حه‌وشه‌ی زانکۆکه‌یاندا خۆپـیشـاندانێـکی گه‌وره‌یان سـازکرد. به‌ڵام ڕێـگا به‌ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن نه‌دراوه‌ ڕووماڵی خوپـیشـاندانه‌که‌ بکه‌ن.

به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی ناو خۆپـیشـاندانه‌که‌، داوای لابردنی فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی دووی سوپای عێراق (لیوا ڕوکن ناسر غه‌نام) کراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵێـکێـکی زۆری شـاره‌که‌ی ده‌سـتگیرکردووه‌ و ئه‌شکه‌نجه‌ی داون. هه‌روه‌ها هێزه‌کانی ئه‌و فرقه‌یه‌ شه‌وانه‌ به‌ بیانوی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی هه‌ڵده‌کوتنه‌ سه‌ر ماڵی هاوڵاتیان و هه‌ڕه‌مه‌کیانه‌ خه‌ڵـک ده‌سـتگیرده‌که‌ن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ی ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ موسڵ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 5:34 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG