هه‌ر له سه‌ره‌تای ئیمساڵه‌وه هه‌و‌ڵدانه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌ره‌تاییه‌کان بۆ ده‌ستنیشانکردنی کاندیده‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا ده‌ستیپێکرد. کۆماریه‌کان ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆر له سه‌رۆک ئوباما ده‌گرن بۆ به ئه‌نجام نه‌گه‌یاندنی به‌ڵێنه‌کانی.
دکتۆر ئازاد مورادیان به‌رپرسی کۆمیته‌ی کورده‌کانی دانیشتوی ئه‌مریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران ده‌ڵێت له سه‌ر ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌کانی ئیاله‌تی نیوهه‌مشه‌ر وا ده‌رده‌که‌وێت مت ڕامنی نیشانی داوه که به جۆرێک بیروراکانی نزدیکه به بیرورای ئه‌و شته‌یه که له‌م کاته‌دا لایه‌نگێرانی کۆماریه‌کان ئه‌یانه‌وێت، من پێم وایه ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه شانسی ڕامنی بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ئۆباما زۆرتر ده‌کات.
ده‌توانن له ڕێی کلیک کردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبستی ته‌وای گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 13:23 خوله‌که