Accessibility links

ئیسپانیا بووه‌ خاوه‌نی جامه‌ زێڕینه‌که‌ی مۆندیالی 2010

  • به‌شی ئه‌مه‌ریکا

یه‌کشه‌ممه‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و هۆڵه‌ندا له‌ یاریگای سوکه‌ر سیتی له‌ شـاری جۆهانسبێرگ به‌ یه‌ک گه‌یشـتن. کاتی ئاسایی کۆتایی پـێهات و جگه‌ له‌ کارتی زه‌رد هیچ کام له‌و دوو تیپه‌ نه‌یتوانی گۆڵێـک بۆخۆی تۆمار بکات، بۆیه‌ کاتی زیایه‌ یاری کرا و له‌ دوا خوله‌که‌کانی ئه‌و کاته‌دا ئیسپانیا گۆڵی خۆی کرد و هۆڵه‌ندیـیه‌کان خسته‌‌ بارێـکی ده‌روونی ناخۆشه‌وه‌ که‌ سه‌خت بۆیان بتوانن له‌و ماوه‌ کورته‌ی له‌ به‌ردمیاندا مابۆوه‌‌ ئه‌نجامه‌که‌ بگۆڕن، بۆیه‌ یاریه‌که‌‌ 1 – 0 کۆتایی هات.

تیپی ئیسپانیا به‌م بردنه‌وه‌یه‌ی توانی چوار یه‌که‌می بۆ وڵاته‌که‌ی تۆمار بکات، ئه‌ویش:
یه‌که‌می مۆندیالی 2010
یه‌که‌م جاره‌‌ ئیسپانیا جامی مۆندیال به‌رێته‌وه‌.
یه‌که‌م تیپه‌‌ له‌ یه‌که‌م یاری خۆیدا له‌ مۆندیال بدۆڕێت و پاشـان جامه‌که‌ به‌رێته‌وه‌.
یه‌که‌م وڵاتی ئه‌وروپایی‌یه‌ که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپادا جامی مۆندیال به‌رێته‌وه‌.

به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا چه‌ند ڕۆژێـک به‌ر له‌ یاری کۆتایی پـرسیارێـکی خسته‌ به‌رده‌م میوانانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ئه‌ویش" كێ جامی جیهانی به‌ده‌ست ده‌هێنێت؟."

زۆربه‌ی به‌شـداربووان له‌و بڕوایه‌دابوون ئیسپانیا ده‌یباته‌وه‌. ده‌توانن له‌ خواره‌وه‌ وه‌ڵامی به‌شـداربووان ببینن.

XS
SM
MD
LG