Accessibility links

کۆلۆنێل محه‌مه‌د موغێرا پێی وایه‌ گه‌ر ڕه‌شه‌که‌ی میسر به‌رده‌وامبێت ئه‌وا کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی لێده‌که‌وێته‌وه‌

  • Shayan Pasha

کۆلۆنێل محه‌مه‌د موغێرا پێی وایه‌ گه‌ر ڕه‌شه‌که‌ی میسر به‌رده‌وامبێت ئه‌وا کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی لێده‌که‌وێته‌وه‌

کۆلۆنێل محه‌مه‌د موغێرا پێی وایه‌ گه‌ر ڕه‌شه‌که‌ی میسر به‌رده‌وامبێت ئه‌وا کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی لێده‌که‌وێته‌وه‌

جیهان به‌ گشتی و وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ تایبه‌تی چاویان بڕیوه‌ته‌ ڕووداوه‌کانی میسر و هه‌روه‌ها ڕێبه‌رانی عه‌ره‌بی زۆر به‌ ئاگاهییه‌وه‌ چاودێری ڕه‌وشه‌که‌ ده‌که‌ن.

خۆپیشاندانه‌کان په‌ره‌ی سه‌ند به‌ تایبه‌تی له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا له‌و ده‌مه‌ی به‌ هه‌زاران لایه‌نگرانی سه‌رۆکی میسری حوسنی موباره‌ك و خۆپیشانده‌رانی ناڕه‌زایی له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌ قاهیره‌ به‌گژ یه‌کدا چوونه‌وه‌ ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی میسری حوسنی موباره‌ك ڕایگه‌یاند که‌ خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی نۆ کاندید ناکاته‌وه‌ و هه‌رچه‌ندێکه‌ گوتیشی تا ئه‌و کاته‌ له‌ پۆسته‌که‌یدا ده‌مێنیته‌وه‌.

به‌ڵام ئایا خۆپیشانده‌ران تا چه‌ند ده‌توانن پێ له‌سه‌ر داخوازیه‌کانیان دابگرن؟ و تا که‌ی ئه‌و ڕه‌وشه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت؟

کۆلۆنێڵی خانه‌نشینی میسری محه‌مه‌د ئه‌نوه‌ر موغێرا که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ خایه‌ن له‌ ریزه‌کانی له‌شکری وڵاته‌که‌یدا خزمه‌تی کردبوو و هه‌نوکه‌ له‌ فه‌ره‌نسا ده‌ژی و به‌نیازه‌ به‌م زووانه‌ به‌ره‌و میسر بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگای له‌ ڕه‌وشه‌که‌ بێت پێی وایه‌ له‌م قۆناغه‌ی ئێستاکه‌ی که‌ وڵاته‌که‌ی‌ پێدا ڕه‌ت ده‌بێت و هه‌روه‌ها له‌ گوڕانکاریـیه‌کانی سیاسی داهاتوودا، له‌شکری میسر ڕۆڵێـکی سه‌ره‌کی تێدا ده‌بینێت به‌ تایبه‌تی له‌ قۆناغی گواستنه‌وه‌دا.

کۆلۆنێڵ محه‌مه‌د له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا گوتی له‌شکری میسر پـشتیوانی ته‌واوی سه‌رۆکی میسری موباره‌ك ده‌کات به‌ تایبه‌تی که‌ موباره‌ك به‌خۆی ئه‌ندامێکی له‌شکری بووه‌، تا ئێستا له‌ مێژوی میسر ڕووی نه‌داوه‌ له‌شکره‌که‌ی له‌سه‌ر ئه‌ندامێـکی خۆیان هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌. هه‌رچه‌ندێـکه‌ پێی وابوو‌ ئه‌گه‌ر‌ حوسنی موباره‌ك به‌زووترین کات ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات نه‌بێت و خۆپیشاندان به‌رده‌وامبێت ئه‌وا ڕه‌نگه‌ شه‌ڕێکی ناوخۆ له‌ میسر سه‌رهه‌ڵبدات.

ده‌توانن گوێبیسـتی ڕاپورتێك بن له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG