Accessibility links

موئه‌یه‌د ته‌یب: هه‌موو گه‌شبینین ئه‌رکی شانده‌ی کوردی بۆ به‌غدا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت

  • Shayan Pasha

به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکرنی کێشه‌ ‌هه‌‌ڵپه‌سێراوه‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی مه‌رکه‌زی له‌ به‌غدا، شاندێکی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی پایته‌ختی عێراقی کردوه‌. ‌ له‌ چوارچێوه‌ی گفتوگۆکانیشدا، د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق و ئوسامه‌ نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبووه‌

وه‌فدی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا جگه ‌له‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها له‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و سامانه‌ سروشتیه‌كان‌و سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی پێکهاتوه‌.

موئه‌یه‌د ته‌یب وته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا له‌ میانه‌ی گفتوگویه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی هه‌ردوو لا ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر میکانیزمی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ڵام جێبه‌جێکردنیان پێویستی به‌ کات هه‌یه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:50 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG