هه‌وڵ له لایه‌ن هه‌ندێ ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه‌ی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی له په‌رله‌مانی عێراقدا له ئارادان بۆ ده‌ستکاریکردنی به‌ندی سه‌د و چلی ده‌ستوری عێراق و یان ڕێگه‌گرتن له جێبه‌جێکردنی ئه‌م به‌نده ده‌ستوریه.
ده‌مڕاستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت پێی وانییه ئه‌و هه‌وڵانه سه‌ربگرن ، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک ، له‌وانه ئه‌گه‌ر بویسترێت ده‌ستکاری هه‌ر به‌ندێکی ده‌ستوری بکرێت ، پێویسته دوو له‌سه‌ر سێی ، سێ پارێزگا په‌سه‌ندی بکه‌ن.
سه‌باره‌ت به دانانی سێ جێگر بۆ سه‌رۆکی عێراق ، ده‌مڕاستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، له دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی په‌رله‌ماندا بڕیار له‌سه‌ر دانانی ئه‌و سێ جێگره بۆ سه‌رۆکی عێراق درا.
موئه‌یه‌د ته‌یب ده‌ڵێت دکتۆر عادل عه‌بولمه‌هدی وه‌ک شیعه و تاریق هاشمی وه‌ک سوننه له پۆسته‌کانی خۆیاندا ده‌مێننه‌وه و جێگری سێهه‌میش هه‌ر دراوه به شیعه‌کان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:44 خوله‌که.