له چه‌ند رۆژی رابوردودا به ده‌ستپێشخه‌ری کۆمه‌ڵێک له ژنانی ئێران ریکخراوه‌یه‌ک به ناوی " یه‌کیه‌تی ژنانی ئێران بۆ دیموکراسی " دامه‌زرا.
میترا ئاریان یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌ران و ئه‌ندامی ئه‌م رێکخراوه له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵیت دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له پێکیێنانی ئه‌م رێکخراوه‌دا هه‌یه : په‌ره‌پێدانی دیموکراسی له سه‌رانسه‌ری ئێران و یه‌کسانی هه‌مو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا وه ئه‌وه‌ی تر به‌شداریکردنی ژنان له ده‌سه‌ڵاتدا به شیوه‌یه‌کی 50%، خانم ئاریان ده‌شڵێت ژنان ده‌بێت راسته‌و خۆ بێنه ناو گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ستی خۆیان.