Accessibility links

شاجوانی کۆلۆمبیا بۆ ماوەی کەمتر لە پـێنج خولەک کرا بە شاجوانی جیهان


بێژەر و کەسایەتی کۆمیدی ئەمەریکایی ستیڤ هارڤی کە سەرپەرشتی ئاهەنگی دەسـتنیشانکردنی شاجوانی جیهانی بۆ سـاڵی 2015 دەکرد، بە هەڵە ناوی شاجوانەکەی ڕاگەیاند.

شەوی یەکشەممە لە ئاهەنگێـکدا کە لە شاری لاس ڤێگاسی ویلایەتی نیڤادای ئەمەریکا بەڕێوەدەچوو، ستیڤ گوتی شاجوانی جیهان بۆ سـاڵی 2015 شاجوانی کۆلۆمبیایە، ئامادەبووانیش دەستیانکرد بە چەپڵە ڕێزان و فیکە لێدان و پـیرۆزبایی لە خانم ئاریادنا گوتێرێزی شاجوانی کۆلۆمبیا کرا وەکو شاجوانی جیهان و خانم پـیا ئالۆنزۆ شاجوانی فلپـین وەکو براوەی دووەمی پـێشبڕکێـکە ماڵئاوایی لێکرا.

بەڵام زۆری نەخایاند جموجۆڵێـکی نائاسایی لە ئاهەنگەکە بەدیکرا و هەردوو شاجوانی کۆلۆمبیا و فلپـین پاش کەمتر لە پـێنج خولەک هاتنەوە سەر سەکۆکە. پاشان ستیڤ بە دەنگێـکی پـڕ لە پەشیمانی و داخەوە داوای لێبوردنی لە هەردوو خانمەکە و ئامادەبووان و هەموو بینەران کرد و گوتی کە لە ڕاگەیاندنەکەی هەڵەی کردبوو و ئەنجامەکانی بە پـێچەوانە ڕاگەیاندبوو.

سەرئەنجام تاجی شاجوان لەسەر خانم ئاریادنا داگیرا و کرایە سەر خانم پـیا.

جێی ئاماژەیە سەدان ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا لە ڕێگەی تەلەفیزیۆنەوە سەیری ئاهەنگەکەیان دەکرد.

شاجوانی کۆلۆمبیا بۆ ماوەی کەمتر لە پـێنج خولەک کرا بە شاجوانی جیهان
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:52 0:00

XS
SM
MD
LG