ساڵیادی رۆژنامه‌وانی ئازاد له جیهاندا به رۆژێکی گرنگ ناوده‌برێت، به‌ڵام له کوردستان وه‌ک پێویست ئاوڕ له‌و رۆژه نەدراوه‌ته‌وه، له یادی ئه‌و رۆژه‌دا بارودۆخی میدیای ئازاد به‌ره‌و کوێ؟ له‌و باره‌یه‌وه سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین ئه‌حمه‌د میره ده‌ڵێت "یادی ئه‌و رۆژه هاوکاته له‌گه‌ڵ یادکردنه‌وه‌ی کوشتنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان که تاوه‌کو ئێستا بکوژه‌کانی ئاشکرا نه‌کراوه، ئه‌وه‌ش هه‌موومانی نیگه‌ران کردووه." میره له قسه‌کانیدا باس له‌وه ش ده‌کات که میدیای ئازاد له هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌سته‌نگه‌کانی به‌رده‌می روبه‌ڕووی شیوازێکی تر له شه‌ڕ کردن بووه‌ته‌وه،ده‌شڵێت "ده‌سه‌ڵات له رێگه‌ی بڕینی سه‌رچاوه‌کانی داهاتی ئه‌و رۆژنامه‌ئه‌هلیانه ده‌یه‌وی به داخستنیان بدات، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی دروست کردنی که‌ناڵی زه‌به‌لاح له لایه‌ن به‌رپرسی باڵاوه که کۆمپانیای نه‌وتیان له پشته‌و سه‌رچاوه‌ی دارایی ئه‌و راگه‌یاندنانه ناروونه، ده‌یانه‌وێ له ماهییه‌تی رۆژنامه‌وانی ئازاد که‌م بکه‌نه‌وه، به تایبه‌تی میدیای کاغه‌ز له جیهاندا له پاشه کشێدایه."
میره له‌و رۆژه‌دا که یادی رۆژنامه‌ی ئازاده، مژده‌یه‌کی خراپ به بیسه‌ران ده دات "رۆژنامه‌ی ئازاد له‌هه‌رێمی کوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی له‌ناوچوندایه و رۆژێک دادێ بێ رۆژنه‌مه‌ی ئه‌هلی ده‌بین."
ده‌قی ئه‌م وتوێژه له‌گه‌ڵ سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین له‌م فایله ده‌نگییه‌دا گوێ بیستی دەبن.