ڕۆژنامەی ئیندیاناپۆلیس ستار بڵاویکردەوە جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس ئیمەیڵێکی تایبەتی بەکارهێناوە بۆ تاووتوێکردنی بابەتە گشتییەکان لەناو ئەو بابەتەناشدا بابەتی هەستیار وەکو ئاسایش کاتێک کە فەرمانڕەوای ویلایەتی ئیندیانا بووە
وتیشی ئەو ئیمەیڵە هاوینی ساڵی ڕابردوو هاک کراوە.
ڕۆژنامەکە باسی لەوە کرد ئەو ئیمەیڵانەی دەستی کەوتووە ڕوونی دەکاتەوە کە پێنس ئەکاونتە تایبەتییەکەی خۆی لە ئی ئۆ ئێل بەکاردەهێنێت لەگەڵ ڕاوێژکارە گەورەکاندا.
بەڵام ڕاپۆرتەکە شدا هاتووە دەڵێت یاسای ئیندیانا ڕێگە نادات کاربەدەستان ئیمەیڵی تایبەتی خۆیان بەکاربێنن.
لەلای خۆشییەوە ئۆفیسی پێنس ڕایگەیاند مایک پێنس کەسێکی داناوە بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە هەموو ئەو پەیوەندییانەدا بکاتەوە کە کردوویەتی کاتێک کە فەرمانڕەوای ئیندیانا بووە و هەموو ئەو ئیمەیڵانەی پەیوەندی هەیە بە ویلایەتەکەوە وەکو پێویست بکرێنە ناو ئەرشیفی ئیندیاناوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز