هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانی کورد داوای سیسته‌مێکی فیدراڵی و پێکهێنانی هێزێکی له‌شکری یه‌کگرتووی کوردی له سوریا ده‌که‌ن.
نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه سیاسیه‌کانی کورد له سوریا کۆتای‌یان به کۆبونه‌وه‌کانیان له هه‌ولێری پاته‌ختی کوردستانی عێراق هێنا و به فه‌رمی داوای دامه‌زراندنی سوریایه‌کی فیدرالی و دیموکرات ده‌که‌ن.
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، به‌ڕێز محه‌مه‌د مو‌سا سکرتێری پارتی چه‌پی کوردی له سوریا ده‌ڵێت "ئێمه داوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی فیدراڵی له سوریادا ده‌که‌ین، که فیدراڵی کورد تیایدا پارێزراو بێت."
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی که له پاشه‌ڕۆژدا ده‌سه‌ڵاتێکی ناوه‌ندی ناتوانێت حوکمی گشت پێکهاته‌کانی گه‌لی سوریا بکات.
به‌ڕێز محه‌مه‌د مو‌سا گوتیشی "نابێت زیاتر له هێزێکی له‌شکری له رۆژئاوای کوردستاندا هه‌بێت."