ڕێبه‌رانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له برۆکسلی پایته‌ختی به‌لجیکا کۆده‌بنه‌وه‌یه‌کی ئاست به‌رز ئه‌نجام ده‌ده‌ن به مه‌به‌ستی تاووتوێکردنی قه‌یرانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌ران که له ئێسـتادا ڕوویان له وڵاتانی ئه‌وروپا کردووه.
ڕێبه‌ران تاووتوێی ئه‌و ڕێکه‌وتنه ده‌که‌ن که وه‌زیرانی ناوخۆی وڵاته‌کانیان دوێنێ سێشه‌ممه پـێی‌گه‌یشتوون، هه‌روه‌ها بابه‌تی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به چۆنێتی توندکردنی ڕێوشوێنی ئاسایشی له سنووره‌کانی یه‌کێتیـیه‌که‌یان.
پاشان به نیازن پاره‌ی زیاتر بۆ وڵاتانی دراوسێی سوریا ته‌رخان بکه‌ن، له‌وانه تورکیا و ئوردن و لوبنان که به هه‌موویان نزیکه‌ی 4 ملیۆن ئاواره‌یان له خۆیان گرتووه. یه‌کێتی ئه‌وروپا خوازیاره به‌م کۆمه‌که و به یارمه‌تی ڕێکخراوه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕێژه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه که‌م بکه‌نه‌وه که ڕوو له وڵاته‌کانیان ده‌که‌ن به مه‌به‌ستی به‌ده‌سـتهێنانی مافی په‌نابه‌ری.
وه‌زیرانی ناوخۆی یه‌کێتی ئه‌وروپا دوێنێ سێشه‌ممه بۆ ماوه‌ی 3 کاژمێر مشتومڕی چڕیان ئه‌نجام دا بۆ چۆنێتی دابه‌شکردنی 120 هه‌زار په‌نابه‌ر به‌سه‌ر وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا. هه‌ر یه‌ک له هه‌نگاریا و ڕۆمانیا و چیک و سلۆڤاکیا هه‌تا کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که سووربوون له‌سه‌ر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی پـێشـنیاری وڵاتانی دیکه.
فیدیریکا مۆگێرنی به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئاسایشی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتی ناکۆکی نێوان وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانی په‌نابه‌ران ئاکامی خراپی ده‌بێت به‌سه‌ر بڕوایی به یه‌کێتی ئه‌وروپا. جه‌ختی له‌وه‌ش کرد که پـێویسته هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام به‌شی خۆیان به‌رپـرسیارێتی له ئه‌ستۆی خۆیان بگرن.