Accessibility links

13 کۆچبەری دیکە لە دەریای ئیجە دەخنکێن


پـۆلیسی کەنارەکانی یۆنان دەڵێت بە لایەنی کەم 13 کۆچبەر کە حەوتیان منداڵ بوون بەرەبەیانی چوارشەممە گیانیان لەدەستداوە، پاش نوقمبوونی بەلەمەکەیان لە نزیک دورگەی فارماکۆنیسی لە دەریای ئیجە.

کاربەدەسـتێـکی پـۆلیسی یۆنان گوتی بەلەمەکە لە جۆری چوپی لاستیکی بووە و 29 کۆچبەری لەسەر بووە. گوتیشی بەردەوامن لە گەڕان بە دوای یەکێـک لە کۆچبەرەکان کە هێشتا نەدۆزراوەتەوە.

ئەم ڕووداوە پاش چەند کاژمێرێک بوو لەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی کۆچبەری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند لە ماوەی ساڵی 2015 نزیکەی یەک ملیۆن کۆچبەر گەیشتوونەتە ئەوروپا، ئەمەش ژمارەیەکی بێ وێنەیە لەوەتای جەنگی جیهانی دووهەمەوە. هەروەها ئەم ژمارەیە پـێنج هێندەی ژمارەی کۆچبەرانە لە سـاڵی 2014 .

ڕۆژی سێشەممەش 11 کۆچبەری دیکە کە سیانیان منداڵبوون لە نزیک کەنارەکانی تورکیا ئەوانیش بە هەمان شێوە خنکان کاتێک بەلەمەکەیان نوقمی ئاو بوو. 7 کۆچبەری دیکە کە ئەوانیش لەسەر بەلەمەکە بوون ڕزگاریان بوو.

مەزەندە دەکرێت لە ماوەی ئەمساڵدا زیاتر 3700 کۆچبەر لە نێو ئاوی دەریادا خنکابن.

XS
SM
MD
LG