ئیسرائیل قایل بووه ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی له‌سه‌ر که‌رتی غه‌ززه دایناوه سوک بکات و ڕێـگه بدات کۆمه‌کی مرۆیی زیاتر به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماس بڕوات.
مارک ڕه‌گێڤ گوته‌بێژی حکومه‌تی ئیسرائیل گوتی ئه‌م بڕیاره‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه په‌سه‌ندکرا ڕێـگه ده‌دات کاڵای زیاتر بگاته که‌رتی غه‌ززه و هه‌روه‌ها ڕه‌وانه‌کردنی ئامێر و که‌ره‌سـته زیاتریش بۆ ئه‌و پـرۆژه سیڤیلیـانه‌ی له ژێر چاودێری نێونه‌ته‌وه‌ییدا جێبه‌جێ ده‌کرێن. گوتیشی به‌ڵام ئه‌و شـتانه‌ی که ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانیان هه‌یه له دروسـتکردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ده‌مێنـنه‌وه له لیستی ئه‌و که‌ره‌سـتانه‌ی ڕێـگه‌یان پـێنادرێت ڕه‌وانه بکرێن.
گوته‌بێژێـکی حه‌ماس له که‌رتی غه‌ززه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئیسرائیلی ڕه‌تکرده‌وه و به پـڕوپاگه‌نده ناوزه‌دی کرد.
کاربه‌ده‌سـتانی فه‌ڵه‌سـتینی ده‌ڵێن ئه‌م گۆڕانکاریـیه‌ی که بڕیاره له شـێوازی گه‌مارۆکه‌دا بکرێت ڕێـگه ده‌دات به ڕه‌وانه‌کردنی زیاتر له 100 جۆر کاڵا بۆ ناو غه‌ززه. ده‌شڵێن خوازیارن گه‌مارۆکه به ته‌واوی هه‌ڵبگیرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جۆرج میچڵ گه‌ڕایه‌وه بۆ ناوچه‌که بۆ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژه ناڕاسـته‌وخۆکانی ئاشـتی له نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کاندا.