Accessibility links

کۆبوونەوە لە پاریس بۆ تا و تۆ کردنی داهاتووی موسڵ


ژان مارک آیرۆ، وەزیری دەرەوەی فەرانسە

ژان مارک آیرۆ، وەزیری دەرەوەی فەرانسە

وەزیری دەرەوەی فەڕانسە ژان مارک آیرۆ، لە لە پاریس میونداری کۆبوونەوەکە دەکات، گوتی: "ئێمە ناتوانین چاوەڕوان بین. دوای ئەوەی موسڵ لە چنگ داعش ڕزگار دەبێت چی روودەدات؟

بە گوێرەی ئاژانسی ڕوێتێرز، وەزیرانی دەرەوەی چەندین ولاتی رۆژئاوایی و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە پێنج شەمەدا کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی گفت و گۆ بکەن چلۆن ئاشتی و سەقامگیری بۆ موسڵ بگەڕێننەوە دوای ئەوەی داعش لە ئەو شارە وەدەردەنێن.

لە دەمێکدا ڕۆژی سێ شەمە شەر لە دووهەمین رۆژی دا بوو، وەزیری دەرەوەی فەڕانسە ژان مارک آیرۆ، لە لە پاریس میونداری کۆبوونەوەکە دەکات، گوتی: "ئێمە ناتوانین چاوەڕوان بین. دوای ئەوەی موسڵ لە چنگ داعش ڕزگار دەبێت چی روودەدات؟ ئێمە پێویستمان بە بەڕێوەبەرییەک هەیە کە سەقامگیری درێژخایەن دابمەزرێنێت."

ئاریرۆ گوتی، ئەو وەزیرانە تاو و تۆی پارێزگاری کردن لە مەدەنێکان و دابینکردنی یارمەتی مرۆڤایەتی و هەروەها ئەوەش دێننە گۆرێ کە چلۆن رووبەڕووی گرفتی شاری بە هێزی داعش، ڕەقە، لە سوریا بن، شوێنێک دەیان جیهادی خەڵکی فەڕانسە لە ئەو شارە بنکەیان هەیە.

ئەو گوتی، "سەبارەت بە ڕەقە، شێوازێکی هاوشێوەی موسڵیان پێویستە. کات و خوازیاری سیاسی دەوێت. ئێمە ناتوانین ڕیگا بە داعش بدەین سەرلە نوێ خۆی دامەزرێنێتەوە یان بە هێزبکاتەوە بۆ ئەوەی تەنانەت ناوەند و شوێنێکی مەترسیدارتر دابمەزرێنێت. پشت گوێ خستنی ڕەقە دەبێت هەڵەیەکی جیدی."

ئەمەریکا، بەریتانیا، عەڕەبستانی سعودی و تورکیا لە نیو ئەو وڵاتانەدان کە بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە بکەن عێراق هاو میوانداری دەکات.

بەڵام ئێران و ڕووسیا، کە پشتیوانی لەشکری بۆ سەرۆکی سوریا بەشار ئەل-ئەسەد دابین دەکەن، بۆ کۆبوونەوەکە بانگ هێشتن نەکراون.

وەزیری دەرەوەی فەڕانسە گوتی ڕووسیا ئاماژەی دابوو کە عێراق جیگای نیگەرانی ئەو نیە، لە دەمێکدا ئێران، کە لە نیو عێراق دا دەستی باڵای هەیە، بۆ کۆبوونەوەی پاریس بانگ هێشتن نەکراوە لە بەر گرژییەکانی نێوان ڕیاز و بەغدا کە پێویستە لە پێشدا ئەو گرژییانە کەم بکرێنەوە.

هەروەها گوتی، "ئێمە ئیران پشت گوێ ناخەین، بەڵام مەسەلەکە دەبێت هەنگاو بە هەنگاو بچێتە پێش."

کۆبوونەوەی پێنج شەمە تێشک ناخاتە سەر ڕوانگەکانی لەشکری، کە لە حەوتوی داهاتوودا کۆبوونەوەیەکی هاوشێوە لە پاریس پێک دێت و تێیدا ڕوانگەکان تاو و تۆ دەکرێن.

XS
SM
MD
LG