Accessibility links

کەسێـکی گومانبار بە بڕێـکی زۆری چەک و تەقەمەنی لە میشیگن دەسـتگیردەکرێت

  • VOA News

دەزگای دژە تێرۆری فیدراڵی ئەمەریکا پـیاوێـکی تەمەن 29 سـاڵی لە ویلایەتی میشیگن دەسـتگیرکردووە بە تۆمەتی کڕینی بڕێکی زۆری تەقەمەنی لەگەڵ کەرەستەی دیکە کە دەکرا پـێیانەوە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی بکوژرێن.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز دەڵێت کاربەدەسـتان ئاشکرایان کردووە کەسەکە ناوی سیباستیان گرێگرسنە کە بە عەبدولڕەحمان میکائیل ناسراوە و ڕۆژی یەکشەممە لە شاری دیترۆیتی میشیگن بە بەڵگەوە دەسـتگیرکراوە.

کاربەدەسـتان لە دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا FBI دەڵێن ناوبراو لەو کاتەدا دەسـتگیرکراوە کە لە بەنزیخانەیەک مامەڵەی کڕینی دەمانچەیەکی جۆری Beretta M9 کردبوو لەگەڵ کارمەندێـکی نهێنی خۆیان.

دەشڵێن لەوەتای مانگی چواری سـاڵی 2015 وە ناوبراو لە ژێر چاودێری دەزگاکەیاندا بووە، پاش ئەوەی کەسێـک ئاگاداری کردبوونەوە لەوەی ناوبراو بازوکا و نارنجۆکی دەستی هەیە.

بەپـێی کاربەدەسـتان لە ماوەی 16 مانگی ڕابردوو چەندان کیفی دەمانچە و سەدان فیشەکی کلاشینکۆڤی کڕیوە لەگەڵ کتێبی ڕاهێنان و چۆنێتی هەڵاتن لە کاتی دەسـتگیرکردندا.

هەروەها لەگەڵ کارمەندی نهێنی FBI بە تەلەفون باسی لە چۆنێتی دروسـتکردنی بۆمب و هێرشکردنە سەر بینا و کارمەندانی پـۆلیس و ئاسایش.

دادگای دیترۆیت دەڵێت بڕیارە سبەی پـێنجشەممە ببرێتە بەردەم دادوەر تاوەکو قسەی لێوەربگیرێت.

XS
SM
MD
LG