دکتۆری مایکل جا‌کسۆن 4 ساڵ سزای زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه به تاوانی مه‌رگی ئه‌ستێره‌ی زۆرناوداری موزیکی پاپ.
سێشه‌ممه، دکتۆر کۆنراد مۆرێ له سزاکه ئاگادار کرایه‌وه. ده‌سته‌یه‌کی سوێندخۆرانی لۆس ئه‌نجلس له پاش 6 هه‌فته دادگایی‌کردن که سه‌ره‌تای مانگی یازده به کۆتایی هات دکتۆر مۆرێ کوناهکار ناسی به تاوانی کوشتنی بێ ئه‌نقه‌ست.
دادوه‌ری دادگا گوتی جا‌کسۆن مرد نه‌ک به هۆی تاکه پـێشهاتێک یا خود ڕووداوێک، به‌ڵکو به‌هۆی ژماره‌یه‌ک بڕیاری مۆرێ دایبووی و سه‌ڵامه‌تی جا‌کسۆنی له مه‌ترسی هاویشتبوو و پێشێلی ئه‌رکه‌کانی خۆی به‌رامبه‌ر به گۆرانیبێژ جا‌کسۆن کردبوو. ئه‌و گوتی مۆرێ ده‌ستی هه‌بوو له ناو" ده‌رمانێکی زۆر خراپ" که بریتی بو له فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یه‌کی ئاڵۆز بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمانێکی به‌هێزی بێهۆشکردن بۆ جا‌کسۆن پێ وه‌رگرێت.
دادوه‌ر هه‌روه‌ها گوتی مۆرێ پێشێلی باوه‌ڕ و متمانه‌ی جا‌کسۆنی کردبوو و به‌شداری له فێڵ و ته‌ڵه‌که و درۆدا کردبوو.
دادپرسان گوتیان مۆرێ ده‌رمانی بێهۆشکردنی دابوو به جا‌کسۆن هه‌تاکو پـێی بخه‌وێت و دواتر جا‌کسۆنی به جێ هێشتبوو و به دوای ئیش و کاری خۆی که‌و‌تبوو. دادپرسان گوتیشیان دکتۆر مۆرێ ته‌له‌فۆنکردنی ته‌نگه‌تاوی وه پاش دابوو ته‌نانه‌ت له دوای ئه‌وه‌ی جا‌کسۆنی بێ سه‌روزمان دیتبۆو. دادپرسان گوتیان جا‌کسۆن باوه‌ڕی به مۆرێ کردبوو و گیانی له پێناو ئه‌و باوه‌ڕه له‌ده‌ست دا.
له مانگی شه‌شی ساڵی 2009، مایکڵ جا‌کسۆن له ناو جێگا و له ماڵی خۆیدا له لۆس ئه‌نجلس مرد.
پارێزه‌رانی مۆرێ گوتیان جا‌کسۆن بۆ خۆی ده‌رمانه‌که‌ی به بێ پرسی دکتۆر خواردبوو. ئه‌وان ده‌ڵێن به‌ڵگه‌یه‌ک نیـیه نیشان بدات دکتۆر مۆرێ هیچ کارێکی هه‌ڵه‌ی کردبێت.