محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم، ده‌مڕاستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌میشه ده‌رگای کراوه‌یه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کان و له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی نێوان چوار لیسته براوه‌که‌ی هه‌رێمه‌که له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا جه‌خت له‌و هاوهه‌ڵوێستیه کراوه‌ته‌وه به تایبه‌تی بۆ کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر که به‌لای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه هه‌میشه ئاماده‌یی بۆ ده‌ربڕاوه.
له گفت‌وگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، ده‌مڕاستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باسیش له‌وه ده‌کات که گۆڕان هیچ کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندا نیـیه، به‌ڵکو یه‌کێتی ئه‌وه‌ی به‌لاوه قه‌بوڵ نیـیه که بزوتنه‌وه‌یه‌کی تر هه‌بێت، وه ده‌شڵێت ژینگه‌یه‌کی دیموکراسیانه له هه‌رێمی کوردستاندا پێویسته، به شێوه‌یه‌ک که هیچ که‌سێک له‌سه‌ر ده‌نگدان ڕوبه‌ڕووی گرفت و نانبڕین نه‌بێته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:13 خوله‌كه.