Accessibility links

مه‌سعود کوردپـور ده‌ڵێت سزاکان ناتوانن سـنوور بۆ ده‌سـتێوه‌ردانه‌کانی ئێران له‌ نێو وڵاتانی ناوچه‌که‌دا دابنێن

  • Haider Karim

مه‌سعود کوردپـور ده‌ڵێت سزاکان ناتوانن سـنوور بۆ ده‌سـتێوه‌ردانه‌کانی ئێران له‌ نێو وڵاتانی ناوچه‌که‌دا دابنێن

مه‌سعود کوردپـور ده‌ڵێت سزاکان ناتوانن سـنوور بۆ ده‌سـتێوه‌ردانه‌کانی ئێران له‌ نێو وڵاتانی ناوچه‌که‌دا دابنێن

یه‌کێتی ئه‌وروپا سـزای نوێی له‌سه‌ر هێزی قودس سه‌پاند که‌ هێزێـکی سه‌ر به‌ سوپای پاسـدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌، ئه‌وه‌ش به‌ تۆمه‌تی دابینکردنی پشـتیوانی و که‌لوپه‌لی پـێویست بۆ ڕژێمی سوریا بۆ سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌رانی دژی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.

مه‌سعود کوردپور شـاره‌زای سـیاسی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌و باریه‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌و سـزایانه‌ نوێ نین و له‌ مێژه‌وه‌ هه‌یه‌ و دیسـانه‌وه‌ دووباره‌ بوونه‌ته‌وه‌‌، چونکه‌ پـێشـتریش له‌ عێراق و ئه‌فغانسـتانیش گوتراوه‌ ئێران ده‌سـتێوه‌ردان ده‌کات و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ده‌نێرێت و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی به‌هۆیه‌وه‌ ده‌کوژرێن، بۆیه‌ زیاتر ئه‌م سـزایانه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ بڵێن ئێمه‌ پـێمان خۆش نیـیه‌ ئێران ده‌ست له‌ کاروباری ناو سوریا ده‌دات.

به‌ڕێز مه‌سعود کوردپـور ده‌شڵێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ئێران هه‌ر ده‌سـتێوه‌ردانی کردووه‌ و ده‌یکات و ئه‌و جۆره‌ سـزایانه‌ هیچ کاریگه‌ریـیه‌کی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ڕه‌فتاری ئێران نه‌بووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:27 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG