Accessibility links

مه‌سعود کوردپـور ده‌ڵێت زیادبوونی حوکمی له‌سێداره‌دان له‌ ئێران نیشـانه‌ی لاوازی ده‌سه‌ڵاته‌

  • Haider Karim

مه‌سعود کوردپـور ده‌ڵێت زیادبوونی حوکمی له‌سێداره‌دان له‌ ئێران نیشـانه‌ی لاوازی ده‌سه‌ڵاته‌

مه‌سعود کوردپـور ده‌ڵێت زیادبوونی حوکمی له‌سێداره‌دان له‌ ئێران نیشـانه‌ی لاوازی ده‌سه‌ڵاته‌

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری سـزای له‌سێداره‌دانی بۆ 6 که‌سی کورد ده‌رکردووه‌ به‌ تۆمه‌تی کاری تیرۆر و هه‌بوونی په‌یوه‌ندیـیان به‌ کۆمه‌ڵێـکی توندڕه‌و.

مه‌سعود کوردپـور، ڕۆژنامه‌وان و شـاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت سـزای له‌سێداره‌دان له‌ ئێران شتێـکی نوێ نیـیه‌ و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ ئه‌و حوکمه‌ ده‌رچووه‌ و جێبه‌جی کراوه‌، به‌ڵام له‌ هه‌ندێـک ماوه‌ که‌م یان زیادبووه‌.

پاشـان به‌ڕێز کوردپـوور ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم ئه‌و 6 که‌سه‌ پارێزه‌رێـکی ئه‌وتۆیان نه‌بووه‌ له‌ دادگا به‌رگریـیان لێبکات، چونکه‌ ئه‌وانه‌ دوو سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ دادگا دراون و ئه‌گه‌ر شتێـکی وه‌ها هابووایه‌ ئه‌وا هه‌واڵه‌که‌ زۆر زووتر ئاشـکرا ده‌بوو. ده‌شڵێت زۆربه‌ی ئه‌و په‌روه‌ندانه‌ (که‌یسانه‌) به‌ شێوه‌یه‌کی نهێنی دادگایـیه‌کانیان به‌ڕێوه‌ده‌چن، له‌ کاتێـکدا به‌پـێی قانونی ئه‌سـاسی، واته‌ ده‌سـتوری وڵات، ده‌بێت تاوانی سیاسی دادگایـی‌کردنه‌که‌ی به‌ ئاشـکرایی به‌ڕێوه‌بچێت.

سه‌باره‌ت به‌ زیادبوونی سـزای له‌سێداره‌دان له‌ ئێران و به‌ تایبه‌تی له‌ کوردسـتانی ئێران، مه‌سعود کوردپـور ده‌ڵێت هه‌رچه‌ند ده‌سه‌ڵاتی وڵات لاوازتربێت ئه‌وا ئه‌و جۆره‌ سـزایانه‌ زۆرتر ده‌بن. ئێرانیش له‌ دوو سـاڵی ڕابردوودا ڕیکۆردی شـکاندووه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ پـێشـی چینیشی داوه‌ته‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:59 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG