Accessibility links

کوردپـور: ئه‌گه‌ر سـزای نوێی ئه‌مه‌ریکا له‌ دژی ئێران هه‌ر گه‌مارۆ بێت ئه‌وا هیچ ئاکامێـکی نابێت

  • Haider Karim

مه‌نسور ئه‌ربابـبسیار

مه‌نسور ئه‌ربابـبسیار

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌ زاری ئێرێـک هۆڵده‌ری داواکاری گشـتی وڵاته‌که‌وه‌ ڕایگه‌یاندا که‌وا پـیلانێـکی ئێران بۆ تیرۆرکردنی باڵیۆزی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه‌ له‌ واشنتن هه‌ڵوه‌شـاوه‌ته‌وه‌ و که‌سێـک به‌ ناوی مه‌نسور ئه‌ربابـبسیار که‌ هاوڵاتیـیه‌کی ئه‌مه‌ریکایی به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرانیـیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵی کوشتنه‌ ده‌سـتگیرکراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ کاردانه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ ناوخۆی ئێراندا هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گفتوگۆی له‌گه‌ڵ مه‌سعود کوردپـور ڕۆژنامه‌وان و شـاره‌زای سیاسی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کردووه‌.

کوردپـور: ئه‌گه‌ر سـزای نوێی ئه‌مه‌ریکا له‌ دژی ئێران هه‌ر گه‌مارۆ بێت ئه‌وا هیچ ئاکامێـکی نابێت

کوردپـور: ئه‌گه‌ر سـزای نوێی ئه‌مه‌ریکا له‌ دژی ئێران هه‌ر گه‌مارۆ بێت ئه‌وا هیچ ئاکامێـکی نابێت

کوردپـور ده‌ڵێت به‌شێـکی زۆری خه‌ڵـکی ئێران ڕه‌نگه‌ بڕوا بکه‌ن ئه‌م پـیلانه‌ له‌ لایه‌ن که‌سـانێـکی ناو حکومه‌تی ئێرانه‌وه‌ داڕێژرابێت، چونکه‌ پـێشـتر کاربه‌ده‌سـتێـکی ئێرانی گوتبووی سه‌رده‌می شه‌ڕی عێراق و ئێران نه‌ماوه‌ که‌ شه‌ڕه‌کان له‌سه‌ر مه‌رزه‌کان بوون، به‌ڵـکو ئێستا له‌ ده‌ره‌وه‌ی مه‌رزه‌کانه‌ و له‌ ئه‌مه‌ریکای لاتین و وڵاتانی ئه‌وروپایه‌.

پاشـان مه‌سـعود کوردپـور ده‌ڵێت پـێموایه‌ کاربه‌ده‌سـتانی ئێران کێشه‌یه‌کی ئه‌وهای ده‌ره‌کیـیان پـێویسته‌ تاوه‌کو کێشه‌ ناوخۆیـیه‌کانی خۆیان به‌لاوه‌ بنێن و یه‌کگرتووبن و بڵێن ئه‌مه‌ریکا تۆمه‌تی وه‌هامان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستێت.

کوردپـور سه‌باره‌ت به‌ کاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نیا گه‌مارۆی ئابوری بێت ئه‌وا هیچ کاریگه‌ری به‌سه‌ر ڕه‌فتاری حکومه‌تی ئێراندا نابێت.

کوردپـور ده‌شڵێت پـێم‌وانیـیه‌ کرده‌ی له‌شکری له‌ دژی ئێران ئه‌نجام بدرێت، چونکه‌ کۆماریـیه‌کان که‌ کاتی خۆی هه‌ڵمه‌تیان بۆ ئه‌فغانسـتان و عێراق برد، هه‌ڕه‌شه‌ی زۆریشـیان له‌ ئێران کرد، به‌ڵام هیچیان له‌ به‌رامبه‌ریدا ئه‌نجام نه‌دا، بۆیه‌ بڕواناکه‌م دیموکراته‌کانیش شه‌ڕێـکی له‌و جۆره‌ له‌گه‌ڵ ئێراندا به‌رپا بکه‌ن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:32 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG