سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان داوای له ڕێبه‌رانی سیاسی عێراقیه‌کان کردوه تا هه‌نگاوی خێرا بنێن بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که. هاوکات له‌و ڕاگه‌یاندنه‌یدا بان کی مون ئاماژه‌شی به‌وه کردوه به‌رده‌وامی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و به‌سه‌ر ڕه‌وشی ئاسایشی وڵاته‌که‌شه‌وه.
مه‌سعود عه‌بدولخالق سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ستانده‌ر ده‌ڵێت ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له عێراق هه‌میشه پێشنیازکردن بووه نه‌ک بڕیاردان بووبێت له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی ناکۆکییان له‌سه‌ره.
به‌ڵێن ساڵح له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا گفت‌وگۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس مه‌سعود عبدالخالقدا کردوه.
ده‌توانن گوێبیستی گفت‌و‌گۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 10:01 خوله‌که.