ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ داوای لە تورکیا کرد وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەنەوە کە چاودێرانی ئەوروپی کردوویانە سەبارەت بە دەنگدانەکەی هەموارکردنەوەی دەستووری تورکیا.
لە ڕاپۆرتەکەی چاودێرانی ڕێکخراوی ئاسایش و هاریکاری ئەوروپا و ئەنجومەنی ئەوروپیدا هاتووە دەڵێت لەوانەیە زیاتر لە 2.5 ملیۆن دەنگ یاری پێکرابێت لەمیانەی هەموارکردنەوەکەدا و کە بووە هۆی ئەوەی بە ئەنجامێکی کەم دەستووری تورکیا هەمواربکرێتەوە.
مێركل وتی " حکومەتی تورکیا دەبێت ئەو ڕاپۆرتانە هەڵبسەنگێنێت و وەڵامی پرسیارەکانی ناو ڕاپۆرتەکان بداتەوە." وتیشی " بە ووردی ئاگاداری ئەوە دەبین تورکیا چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو ڕاپۆرتانەدا دەکات."
لە بەردەم پەرلەماندا وتی ئەم هەموارکردنەوەیە گرنگە بۆ پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەوروپا و ئەڵمانیا.
سەرچاوە / ڕۆیتەرز