ژماره‌یه‌ک نوسه‌ر و ڕوناکبیری کورد له‌وانه دکتۆر مه‌ریوانی وریا قانع داوایان له خۆپیشانده‌رانی شاری سلێمانی کوردستانی عێراق کردووه ئارامی و هێمنی بپارێزن و دوور بن له هه‌موو توندوتیژیه‌ک.
مه‌ریوانی وریا قانع ده‌ڵێت به‌هۆی ژماره‌یه‌ک مه‌ترسیه‌وه ئه‌و داوایه کراوه ، یه‌کێکیان بریتیه له بچوک بوونه‌وه‌ی داوا گه‌وره‌کانی خۆپیشانده‌ران ، بۆ شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایش و خۆپیشانده‌ران.
به‌ڕێز قانع ده‌شڵێت به درێژایی 15 ساڵی ڕابردوو به ده‌یان ڕۆشنبیری کورد و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له ئه‌ندامان و کادیره سیاسیه‌کانی ناو حیزبه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق باسیان له مه‌ترسیه‌کانی چاره‌سه‌ر نه‌کردنی ئه‌م کێشانه کردووه که خه‌ڵکی هێناوه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان ، به‌ڵام دان پیانانی شه‌رمنانه‌ی کاربه‌ده‌ستان به بوونی کێشه‌کاندا ، بووه هۆکارێک بۆ کوشتنی چاکسازی ڕاسته‌قینه له هه‌رێمه‌که‌دا.
دکتۆر مه‌ریوان له میانه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، باسیش له‌وه ده‌کات که بۆ کرانه‌وه‌ی سیاسی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ، وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان پێویسته و ئه‌و ڕێکه‌وتنه له‌سه‌ر بنه‌مای نوێ دابڕێژرێته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 17:01 خوله‌که.