مه‌لائیکه عه‌لم هو‌لوو بزاڤگه‌ری کاروباری ڕامیاری و یه‌کێک له بنه‌ماڵه‌ی شیرین عه‌لم هو‌لوو، که فه‌ره‌تر له 10 رۆژ له‌مه‌وپێش له‌گه‌ڵ چوار له چالاکوانی تر له لایه‌ن سه‌رانی رژێمی جمهوری ئیسلامیه‌وه له سێداره‌دران، له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ڕژێمی جمهوری ئیسلامی ئێران له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خوی له ژێر ناوی ئسلام پـێشێـلی له هه‌موو جۆره یاسایه‌ک و مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کات.
خانم مه‌لائیکه ده‌شڵێت پاش ئه‌وه‌ی ڕژێم کاردانه‌وه‌ی مه‌ردومی کوردستانی بینی له مانگرتنه گشتیه‌کانی شاره‌کانی کوردستانی ئێران‌دا، ئیتر پاشه کشه‌ی له دانه‌وه‌ی ته‌رمه‌کان کرد. به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی شیرین هێشتا چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حکومه‌تی ئێرانن بۆ دانه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:15 خوله‌كه.