ماوه‌یه‌که گرژیـیه‌کان له نێوان کورد و عه‌ره‌ب له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان په‌ره‌ی سه‌ندووه. لایه‌نی کوردی ده‌ڵێت به هه‌زاران خێزانی عه‌ره‌ب بۆ ئه‌و ناوچانه هاتوون و له پاڵ ئه‌مه‌شـدا فشـار ده‌خرێته سه‌ر خێزانه کورده‌کان تا ئه‌و ناوچانه چۆڵ بکه‌ن.
مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سـیاسی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان و به‌رپـرسی مه‌ڵبه‌ندی یازده‌ی گه‌رمیانی ڕێـکخسـتنی یه‌کێتی له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر ده‌ڵێت ئه‌و سه‌رژمێریـیه‌ی بڕیاره بۆ دانیشـتوانی عێراق ئه‌نجام‌بدرێت یه‌کێـکه له فاکته‌ره‌کانه، پاشـان به درێژایی مێژوویه‌کی دور و درێژ و له ساڵی 1958 ته‌عریب له‌م وڵاته ده‌سـتیپـێـکردووه و تا سه‌رده‌می به‌عس به تانک و زرێـپـۆش و ئیڤا ماڵ و منداڵی خه‌ڵکی کوردستان له‌سه‌ر زێدی باو و باپـیرانیان ده‌رکرد و ئاواره‌ی ناوچه‌کانی تریان کردن. ده‌شڵێت به‌ڵام ئێسـتا چونکه ناتوانن به هێزی سه‌ربازی بچنه سه‌ر ماڵه‌کان و ده‌ریان بکه‌ن، بۆیه هێزێـکی شـاراوه‌یان له به‌عسیـیه‌کان و تێرۆریسـتانی ئه‌لقاعیده و شۆفێنیـیه‌کان دروسـتکردووه و شه‌وانه ده‌چنه سه‌ر خێزانه کورده‌کان و ماڵه‌کانیان ده‌ته‌قێنـنه‌وه و کوڕیان ده‌کوژن و خاک و ئاوه‌که‌یان لێـدا‌گیرده‌که‌ن و فشـاریان ده‌خه‌نه سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌که به‌جێبهێڵن.
مه‌حمود سه‌نگاوی له درێژه‌ی گفتوگۆکه‌دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی کاتی خۆی هێزی پـێشـمه‌رگه‌یان له ناوچه‌کانی جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په و سه‌عدیـیه کشـاندۆته‌وه ده‌ڵێت ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی گه‌وره بوو و ده‌بوایه نه‌کشـاینایه‌ته‌وه. ده‌شڵێت ئه‌و له‌و ده‌مه‌دا فه‌رمانده‌ی له‌شـکری بووه و هیچ له شوێنی بڕیاری سیاسی‌دا نه‌بووه.
پاشـان ده‌ڵێت سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و پارتی هه‌موویان له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا تاوانبارن. هه‌روه‌ها ده‌بوایه سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان ڕێگه‌ی نه‌دایه ئه‌و هه‌ڵه‌یه بکرێت، بۆیه ئه‌وان هه‌ڵه‌که‌یان کردووه، وه ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌ڵه‌شـمان کردبێت سه‌ره‌وه‌ی خۆمان پـێـیکردووین.
له کۆتایـیدا مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌ڵێت باشترین ڕێگه‌چاره بۆ ئه‌م کێشه‌یه ئه‌وه‌یه هێزی خۆمان به‌رین بۆ ئه‌و ناوچانه و له پاڵ سـوپای عێراقدا بیانپارێزین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:50 خوله‌كه.