ڕۆژی یه‌کشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو گه‌یشـته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق و له‌وێ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵای هه‌رێمدا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی عێراق کۆبۆوه.
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و ڕامیارزانی دێرینی کورد له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی به لای تورکیاوه گرنگه ئه‌وه‌یه لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه و عه‌ره‌بی سووننه به قورسی به‌شـداری حکومه‌تی داهاتووی عێراقدا بـکه‌ن و پـشـتگوێ نه‌خرێن و ڕێـکه‌وتنێـک ته‌نها له نێوان کورد و شیعه نه‌کرێت بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌ت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:29 خوله‌كه.