به‌پـێی ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کان لیسـتی عێراقیه ڕازیبووه به‌شـداری له حکومه‌تدا بکات به مه‌رجێـک پـۆسـتی سه‌رۆک کۆماری پـێـبدرێت، گوایه ئه‌مه‌ریکاش فشـاری خۆی چڕکردۆته‌وه له‌سه‌ر کورد که ده‌سـتبه‌رداری ئه‌و پـۆسته بێت.
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت لیستی عێراقیه هه‌ر ڕۆژه‌ی شتێـک ده‌ڵێت و داوایه‌کی هه‌یه. ده‌شڵێت هۆکاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه عێراقیـیه له چه‌ند قه‌واره‌یه‌ک پـێـکهاتووه و جیاوازی له ڕاوبۆچوونه‌کانیاندا هه‌یه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێسـتی ئه‌مه‌ریکاش دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌و هه‌واڵانه پـشـتڕاست ده‌کاته‌وه که ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریکا فشـار ده‌خاته سه‌ر لایه‌نی کوردی تا ده‌سـتبه‌رداری پـۆسـتی سه‌رۆک کۆمار بـبێت بۆ لیسـتی عێراقیه. ده‌ڵێت شـاند‌ی ئه‌مه‌ریکایی سه‌ردانی ڕێبه‌رانی کوردی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کردووه و هه‌روه‌ها له قسه‌ی نێوان سه‌رۆک ئۆباما و جێـگره‌که‌ی جۆ بایدن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی کورددا باس له‌م مه‌سه‌له‌یه کراوه‌ته‌وه. دکتۆر مه‌حمودعوسمان ده‌ڵێت به‌ڵام لایه‌نی کوردی په‌سه‌ندی نه‌کردووه، چونکه به شـتێـکی ناڕاستی ده‌زانێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:13 خوله‌كه.