له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه نوێنه‌ری هه‌میشه‌ی عێراق له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان حامید به‌یاتی له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا داوای له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی کرد عێراق له ژێر به‌ندی حه‌فته‌م ده‌ربێنی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ڕۆڵی خۆی له ناو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا ببینێت.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌ر‌له‌مانی عێراقی سه‌ر به لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت به باوه‌ڕی من عێراق دوو موشکێله‌ی له گه‌ڵ کوێت هه‌یه، یه‌ك ئه‌و کێشانه‌ی که له گه‌ڵ کوێت هه‌یه‌تی وه‌ك مه‌سه‌له‌ی سنوور و پاراستنی سنوور و هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی دیکه که کوێتییه‌کان سوورن له‌سه‌ری و هه‌ڵوێستیشیان زۆر ئه‌رێنی نییه. تا ئه‌وانه چاره‌سه‌ر نه‌کرێن ئه‌وا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئه‌وانه ده‌کاته بیانۆ بۆ ئه‌وه‌ی له ژێر ئه‌و به‌نده ده‌رنه‌چێت.
دووه‌م بۆ ده‌رچوون له‌و به‌نده‌و ئه‌وه‌ی که تۆ بتوانیت سه‌ربه‌خۆیی خۆت بپارێزی و ڕۆڵی کاریگه‌ر له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا ببیبیت پێویستت به‌وه‌یه حکومه‌تێکی کارا و سه‌قامگیرت هه‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ڕه‌وشی عێراقیش به‌م شێوه‌یه و ئه‌و ڕه‌وشه‌ی ئێستای عێراق که ناتوانێت حکومه‌ت دروست بکه‌ن هیچ یارمه‌تییه‌کی ئه‌وه نادات که له به‌ندی حه‌وتوم ده‌رچێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:05 خوله‌كه.