دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و هاوبهندیهی فراکسیۆنی کورده‌کان که له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا پیکهێنرا ئێستا لاوازیه‌کی پێوه دیاره هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا به گه‌رم و گوڕیه‌کی زۆره‌وه کاری له‌سه‌ر ده‌کرا، دکتۆر عوسمان ده‌شڵێت ده‌شێت ڕوداوه‌کانی ئه‌م ماوه‌یه‌ی دوایی له هه‌رێمی کوردستانی عیراق که له پاش کوژرانی ڕۆژنامه نوسی لاو (سه‌رده‌شت عوسمان ) ڕویاندا هۆکارێک بێت.
له میانه‌ی گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق ده‌شڵێت واباشتر بوو هاوبه‌ندی فراکسیۆنه کوردیه‌کان زووتر سه‌ردانی به‌غدای بکردایه و گفت وگۆی ڕاسته‌وخۆی دهستثێبکردایه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 4:45 خوله‌که.