دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی نێوان عه‌لـلاوی و مالیکی ده‌ڵێت پـێـناچێت کۆبوونه‌وه‌یه‌کی زۆر گرنگ بێت، چونکه هه‌ردوو لایان ده‌ڵێن ته‌نها چاوپـێـکه‌وتنێـکه و تیایدا پـۆسته‌کان بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ ده‌سـتنیشـان ناکرێن. پاشـان دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ڕه‌وشه‌که‌ی وه‌ک گه‌مه‌یه‌کی سیاسی ناوبرد و گوتی وه‌ک یاری کۆتایی مۆندیالی لێـهاتووه که دوو تێپ ده‌مێنه‌وه و هه‌موو دنیا باسی ده‌کات، به هه‌مان شێوه ئه‌مڕۆش لای ئێمه باسی ئه‌مه‌یه، پاشان ده‌ڵێت له‌وه ناچێت هیچ ئه‌نجامێـکی هه‌بێت و ڕه‌نگه سفر به سفر بن و نه ئۆڤه‌ر تایم و نه په‌ناڵتیشی تێدا نه‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:54 خوله‌كه.